جۆلان گەیشتە خولى ئەستێرەکانى عێراق

یانەى جۆلان بە شێوەیەکى فەرمى سەرکەوتنى بۆ خولى ئەستێرەکانى عێراقى وەرزى داهاتوو مسۆگەر کرد.

لە یارییەکانى خولى نایابى عێراق، ئەمڕۆ جۆلانى پێشەنگى خولەکە رووبەڕووى مەسافى جنوب بووەو یارییەکەش بە دوو گۆڵى یەکسان بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

بەو ئەنجامەش جۆلان توانى بە فەرمى سەرکەوتن بۆ خولى ئەستێرەکانى عێراق بۆ وەرزى داهاتوو مسۆگەربکات.

لە یارییەکى دیکەى هەمان خول، حدود دوو بەیەک لە حسەینى بردەوە و پێگەى خۆى لە پلەى دووەمى خولەکە قایمتر کرد.

لە یارییەکى دیکەدا، یانەى گازى شیمال لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا بە گۆڵێکى بێوەڵام لە پێشمەرگەى سلێمانى بردەوە و پێگەى خۆى لە پلەى سێیەمى خولەکە قایمتر کرد.