زیلینسکی داواکارییەکی بە ترەمپدا بۆ شی جینپینگ نارد
ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، داوای لە دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکییەکەی کرد، لە میانی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین، کۆتایهێنان بە لەشکرکێشییەکانی ڕووسیا لە وڵاتەکەی تاووتوێ بکات.
پرسى کۆتاییهێنان بە جەنگ
زێلێنسکی، ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان لەپەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ هاوبەشە ئەمریکییەکان، سوپاسگوزارن و پێشبینی دەکەن ئێستا کە سەرۆکی ئەمریکا لە چینە، پرسی کۆتاییھێنان بە جەنگی ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا بخرێتە بەرباس.
چین هاوبەشى ئابووری و سیاسیی ڕووسیایە
ئەم لێدوانانەی زێلێنسکی لە کاتێکدایە، چین هاوبەشێکی نزیکی ئابووری و سیاسیی ڕووسیایە، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەهۆی سەرقاڵبوونی واشنتن بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نەگەشتووەتە ئەنجام، هەفتەی ڕابردوو، ترەمپ ناوبژیوانی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستێکی سێ ڕۆژە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کرد، بەهۆی تۆمەتبارکردنی یەکدى بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە لەلایەن هەردوولاوە، کێشەی تێکەوت، هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدى دەستپێکردەوە.
13/05/2026