باوترین هۆکارەکانی هەناسەتوندی
هەناسەتووندی یەکێکە لە گرفتە تەندروستییە باوەکان، بەشێک لە هاونیشتمانیان پشتگوێی دەخەن و بەشێکیش لە هاونیشتمانییان تووشی دڵەڕاوکێ دەبن و وادەزانن هەموو کاتێک هەناسەتوندی نیشانەی بوونی نەخۆشییەکی مەترسیدارە.
هۆکارەکانی بوونی هەناسەتوندی
هەناسەتوندی دەکرێت هێندە سادە بێت کە تەنها هۆکارەکەی کەمی جووڵە و وەرزش بێت، بەڵام
دەکرێت بوونی هەناسەتوندی ئاماژە بێت بۆ:
- بوونی کێشەکانی ناڕێکیی لێدانی دڵ
- کەمخوێنی
- بوونی گرفت لە سییەکاندا
- فشاری سەر دڵ بەهۆی کۆبوونەوەی شلەوە
شێوازەکانی سەرهەڵدانی هەناسەتوندی
شێوازی سەرهەڵدانی هەناسەتوندییەکە زۆر گرنگە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری سەرهەڵدانی هەناسەتوندییەکە:
- ئایا تەنها لە کاتی ماندووبوونی زۆردا هەناسەتوندیی کەسەکە ڕوودەدات، یان بە ڕۆیشتنێکی ئاسایش ڕوودەدات؟
- ئایا هەناسەتوندییەکە لەناکاو سەریی هەڵداوە یان بەردەوامە و خراپتر دەبێت؟
- ئایا هەناسەتوندییەکە پەیوەندیی بە توندیی سنگ یان ئاوسانی قاچەکانەوە هەیە؟
- ئایا کەسەکە بەهۆی هەناسەتودنییەکەوە لە شەواندا خەبەری دەبێتەوە؟
گرنگیی بەدواداچوونی پزیشكی
هەندێکجار هاونیشتمانییان لەکاتی بوونی هەناسەتوندیدا بە هێواشی ڕادێن و هەست بەوە ناکەن کە تاوەکو چەند توانای هەناسەدانیان کەمی کردووە. زۆر گرنگە هاونیشتمانییان لەکاتی بوونی هەناسەتوندیدا سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بکەن، ئەمە ترساندنی کەسەکە نییە، بەڵکو بەدواداچونێکە بۆ ئەوەی هۆکاری هەناسەتوندیەکە دەستنیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت، بزانرێت هەناسەتوندییەکە بەهۆی ئەنجامدانی چالاکیی وەرزشییەوە ڕوودەدات یان نیشانەی بوونی نەخۆشییەکی دیکەیە.
د. دارا محەممەد : پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ
14/05/2026