دڵشاد شەهاب: مافەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا بێت

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - کەناڵ8
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - کەناڵ8

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دوو مەرجی سەرەکی بۆ بەرنامەی حکومەتی نوێ ئاشکرا دەکات و جەخت لە پاراستنی مافە دەستوورییەکان و لێکنزیکبوونەوەی تەواوەتی لەگەڵ بەغداد دەکاتەوە.

پاراستنی مافە دەستوورییەکان

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەک پارتی دیموکراتی کوردستان دوو بابەتیان بەلاوە گرنگە؛ یەکەمیان ئەوەیە کە مافەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا بێت و ئەمەش ببێتە بەشێکی سەرەکی لە پڕۆگرام و هەنگاوە پراکتیکییەکانی حکومەتێکی یەکگرتوو.

لێکنزیکبوونەوەی هەولێر و بەغداد

خاڵی دووەم کە گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدا، پێویستیی لێکنزیکبوونەوەیەکی تەواوەتییە لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان. شەهاب باسی لەوەش کرد کە ئەم لێکنزیکبوونەوەیە دەبێت بە جۆرێک بێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بکات.