گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق بۆ تورکیا لە سلێمانییەوە دەستپێدەکات

گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق بۆ تورکیا لە سلێمانییەوە دەستپێدەکات
گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق بۆ تورکیا لە سلێمانییەوە دەستپێدەکات

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى جەلال تاڵەبانى ڕایگەیاند "هێڵى ئاسمانى عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتى تورکیا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانییەوە دەستپێدەکات.

کەى دەستپێدەکاتەوە؟

لە ڕاگەیێندراوێکى فڕۆکەخانەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "بەگوێرەى ئەو خشتەیەی کە لەلایەن (هێڵى ئاسمانى عێراقی)یەوە بۆ فڕۆکەخانە نێردراوە، وا بڕیارە لە سبەی شەممەوە لە ‌‏(فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانى)یەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان لە نێوان (سلێمانی-ئەستەنبوڵ-سلێمانی) ‏دەستپێبکات.

قەدەغەى گەشتەکان لە 2023

لە ڕۆژى 3ـى نیسانى 2023، دەسەڵاتدارانى تورکیا گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەى سلێمانى قەدەغە کرد و لە ڕۆژی 15ـى تشرینى یەکەمى 2025، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی تورکیا بە فەرمی کۆتایی بە قەدەغەکە هێنا و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا کردەوە.