نەورۆز ریمۆنتاداى ئەنجامدا

تیپى تۆپى پێى یانەى نەورۆز بۆ خوار تەمەنى حەڤدە ساڵان ریمۆنتاداى ئەنجامدا و بۆ وەرزى داهاتوو گەیشتە خولى ئەستێرەکانى عێراق.

نەورۆز لە یاریی چوونى سەرکەوتن بۆ خولەکە لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا بە سێ گۆڵى بێوەڵام بەرامبەر کازمیە دووچارى شکست بوو.

بەڵام ئەمڕۆ کوڕانى بابان حەسەنى ڕاهێنەر سەرکەوتنێکى گەورەیان نووسیەوە بە حەوت گۆڵى بێوەڵام توانیان سەرکەوتن بنووسنەوە

لە یارییەکەى ئەمڕۆدا، مەبەست سەردارى یاریزانى نەورۆز بە تۆمارکردنى سووپەر هاتریک بووە ئەستێرەى یارییەکە.