دوو کتێبی نوێ لەبارەی مێژووی سلێمانی و مەلیک مەحموود چاپ دەکرێن

مۆزەخانەی مەلیک مەحموود و بنکەی ژین، ئامادەکاریی دەکەن بۆ چاپکردنی دوو کتێبی نوێی مێژوویی لەبارەی شاری سلێمانی و مەلیک مەحموود.

دوو کتێبن لەبارەی سلێمانی و مەلیک مەحموود

لەماوەی ڕابردوودا، شاندێکی تایبەت بە مۆزەخانەی مەلیک مەحموود لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO، سەردانی بنکەی ژینیان کرد، بەمەبەستی تاوتوێکردن و ئامادەکاریی بۆ چاپکردن و بڵاوکردنەوەی دوو بەرهەمی نووسراو، لەبارەی مێژووی شاری سلێمانی و کەسایەتیی مەلیک مەحموود.

فۆتۆ: CDO

بە هاوبەشی چاپدەکرێت

شاندەکەی CDO ڕێکەوتی 13ی ئایار، لەگەڵ ڕەفیق ساڵح، بەڕێوەبەری بنکەی ژین کۆبوونەوە و بڕیاریان دا، بە هاوبەشی، هەردوو کتێبەکە چاپ و بڵاوبکەنەوە.

فۆتۆ: CDO