ئەستێرەیەک بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت

1761519872
1761519872

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵندی، ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە ڕیزەکانی یانەکەی بەجێبهێڵێت.

لیڤاندۆڤسکی تەمەن 37 ساڵ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند، کۆتایی وەرز ڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنە بەجێدەهێڵێت، پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات.

هاوکات لیڤاندۆڤسکی لە پەیامێکدا ماڵئاوایی لە هاندەرانی بەرشلۆنە کرد و گوتی: "ماوەی چوار ساڵە من لە بەرشلۆنەم، لەم ماوەیدا بە زۆر کاتی خۆش و ناخۆشدا تێپەڕیووم، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەم یانەیە بەجێبهێڵم، هەرگیز ئەو خۆشەویستییە لە بیر ناکەم کە هاندەران بەمنیان بەخشی، سوپاسیان دەکەم و خۆشەویستی ئەم یانەیە بۆ تا هەتایە لە دڵمدا دەمێنێتەوە."

هاوکات هەژماری یانەی بەرشلۆنەش لە پلاتفۆڕمی ئێکس، ڕۆیشتنی لیڤاندۆڤسکی لە کۆتایی ئەم وەرزە ڕاگەیاند.

ئامارەکانی لیڤاندۆڤسکی

لیڤاندۆڤسکی 191 یاریی لەگەڵ بەرشلۆنەدا ئەنجامداوە، 119 گۆڵ و 24 ئەسیستی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە تۆمارکردووە، حەوت نازناویشی بردووەتەوە.