کۆڕێکی تایبەتی گۆرانی بۆ دیاری قەرەداغی ڕێکدەخرێت

ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆڕێکی نوێی تایبەت بە گۆرانی بۆ هونەرمەندی ناسراوی کورد دیاری قەرەداغی لە شاری سلێمانی تەواو بوون.

تایبەت دەبێت بە گۆرانی

بە سەرپەرشتیی ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور، کۆڕێکی نوێی هونەریی و گۆرانی، بە ناونیشانی "لە گۆرانیدا" بۆ هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، دیاری قەرەداغی، لە شاری سلێمانی ڕێکدەخرێت.

بڕیارە کۆڕەکە، ڕێکەوتی 19ی ئایار، کاتژمێر چوار و 30 خولەکی ئێوارە، لە ئینستتیوتی داکۆ لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بەنزیکەی 10 ئەلبوومی هەیە

دیاری محەممەد زاهید عومەر، ناسراو بە دیاری قەرەداغی، ساڵی 1967 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم دەرکەوتنی وەکو گۆرانیبێژ و موزیکژەن، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1987،  کۆتایی نەوەدەکان کۆنسێرتی لە شاری سلێمانی سازکردووە و تاوەکو ئێستا خاوەنی بەنزیکەی 10 ئەلبوومە.