خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیک سەردانی کەناڵ8ـیان کرد

کەناڵ8 17/05/2026

خوێندکارانی بەشی میدیا و پەیوەندییە گشتییەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و پەیمانگەی تەکنیکیی دووکان، بەمەبەستی ئاشنابوون بە کاری میدیایی، سەردانی کەناڵ8ـیان کرد.

ئاشنابوون بە جیهانی میدیا

لەو سەردانەدا، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی تەکنیکی میدیا و قۆناغی یەکەمی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری، لەلایەن ئەحمەد نەجم، سەرۆکی بۆردی کەناڵەکە پێشوازییان لێکرا.

وانەیەکی کردەیی

لە میانەی سەردانەکەدا، خوێندکاران بەشە جیاوازەکانی کەناڵەکەیان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ شێوازەکانی بەرهەمهێنانی میدیایی و کارکردنی تیمی کەناڵەکە ئاشنابوون. ئەحمەد نەجم بە وردی باسی لە دونیای میدیا و چۆنیەتی کارکردن لە کەناڵێکی هاوچەرخی وەک کەناڵ8ـی بۆ خوێندکاران کرد، تاوەکو وانە تیۆرییەکانی زانکۆ بە کردەیی ببینن.

کەناڵ8

17/05/2026