گرۆسی: هێرشکردنە سەر نزیک وێستگەی ئەتۆمیی ئیمارات نیگەرانی کردووین

ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم
ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم

دوای ئەوەی لە ڕێگەی درۆنەوە ناوچەیەکی نزیک وێستگەی ئەتۆمیی بەڕاکە لە ئیمارات بۆردوومانکرا، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەڵێت ئەو هێرشە بە قووڵی نیگەرانی کردوون.

مەترسییەکانى سەلامەتى ئەتۆمى

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، هەر چالاکییەکی سەربازی ببێتە مەترسی بۆ سەر سەلامەتیی کایەی ئەتۆمی، بە هیچ جۆرێک قبووڵکراو نییە.

دۆخى تیشکدانەوەى ئەتۆمى

گرۆسی، ئاماژەی بەوە کرد، بەرپرسانی ئیمارات پێیانڕاگەیاندووە، دوای هێرشە درۆنییەکە، ئاستی تیشکدانەوە لە وێستگەی ئەتۆمیی بەڕاکە لە دۆخێکی ئاساییدایە و هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

هێرشکردنە سەر وێستگەى ئەتۆمى ئیمارات

ڕاگەیێندراوەکەی گرۆسی لە کاتێکدایە، سەر لە بەیانیی ڕۆژى یەکشەممە، بەهۆی هێرشێکی درۆنییەوە، ئاگر لە مۆلیدەیەکی کارەبایی وێستگەی بەڕاکە بۆ وزەی ئەتۆمی کەوتەوە، پاشئەوەی ناوچەکی نزیک وێستگەکە بە ئامانجگیرا.