نێچیرڤان بارزانی دەگاتە ڕۆما؛ لەگەڵ پاپای ڤاتیکان و بەرپرسانی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمیی دوو ڕۆژە گەیشتە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی ئیتاڵیا و ڤاتیکان کۆببێتەوە.

ئامانجی سەردانەکە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 17-5-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڕۆما. لەم گەشتە دوو ڕۆژییەدا، سەرۆکی هەرێم زنجیرەیەک دیداری گرنگی دەبێت لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، سەرۆککۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیتاڵیا و دەوڵەتی ڤاتیکان.

تەوەری گفتوگۆکان

پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان دەبن. هەروەها سەرۆکی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ دەکات.