پێدرۆ حساب بۆ بەرشلۆنە ناکات

جواو پێدرۆی هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی، نایەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا ڕیزەکانی یانەکەی بەجێبهێڵێت، پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی، جواو پێدرۆ لە یانەی چێڵسی دڵخۆشە، هەرگیز بیری لە جێهێشتنی یانە لەندەنییەکە نەکردووەتەوە، هەموو ئەو هەواڵانەی باس لەڕۆیشتنی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەکەن بۆ یانەی بەرشلۆنە دوورن لە ڕاستییەوە، هێرشبەرەکە دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە چێڵسی درێژە بە یاریی کردن بدات.

هاوکات ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ماوەیەکی زۆرە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، لە نزیکەوە چاودێری ئاستی جواو پێدرۆ دەکەن، دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە بۆ شوێنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بگوازنەوە، هێرشبەرە پۆڵندییەکە بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بەجێبهێڵێت.

ئامارەکانی جواو پێدرۆ

جواو پێدرۆی تەمەن 24 ساڵ، وەرزی ڕابردوو بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی برایتنەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی چێڵسییەوە کرد، لەگەڵ یانەکەدا 49 یاریی ئەنجامداوە، 20 گۆڵ و نۆ ئەسیستی تۆمارکردووە.