هائارێتز: دادگای نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە فەرمانی دەستگیرکردنی پێنج بەرپرسی ئیسرائیل دەکات
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی هائارێتزی ئیسرائیلی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لێکۆڵینەوە لە داواکاریی فەرمانی دەستگیرکردنی نهێنی بۆ پێنج بەرپرسی سیاسی و سەربازی ئیسرائیل دەکات.
کۆمەڵکوژى لە غەززە
ڕۆژى یەکشەممە، ڕۆژنامەی هائارێتزی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، نووسینگەی داواکاریی گشتی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لاهای (ICC) بە هۆی ئەو کۆمەڵکوژییەی لە غەززە کراوە، لێکۆڵینەوە لە داواکاریی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پێنج بەرپرسی سیاسی و سەرربازی ئیسرائیل دەکەن.
فەرمانى دەستگیرکردن بۆ بەرپرسانى ئیسرائیل
ڕۆژنامەکە ڕوونیکردەوە، ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە بریتین لە بێزالیل سمۆتریچ وەزیری دارایی، ئیتمار بن غەفیر وەزیری ئاسایشیی نەتەوەیی، ئۆریت سترۆک وەزیری نیشتەجێکردن و دوو بەرپرسی سەربازی. دیکەن کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە.
دادگاى تاوانەکان: ڕاپۆرتەکەى هائارێتز نادروستە
لە لایەکی دیکەوە ئۆریلی مێیر، گوتەبێژی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکەی هائارێتز نادروستە و هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنی نوێیان پەیوەست بەو بابەتە دەرنەکردووە.
فەرمانى دەستگیرکردنى نەتانیاهوو
هەواڵەکەی هائارێتز لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا تەنیا دوو فەرمانی دەستگیرکردن کە پەیوەندی بە شەڕی غەززەوەیە دژی بەرپرسانی ئیسرائیل دەرچووە، کە بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل بوون، کە لە تشرینی دووەمی 2024 دەرچوو.
17/05/2026