کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان لە فێستیڤاڵی کانە بۆ بەرەوپێشبردنی سینەمای کوردی
لەمیانی بوڵتەنی کولتووری کەناڵ8، باڤی یاسین، سەرۆکی کۆمیسیۆن فیلمی کوردستان، جەختی لە پەرەپێدانی کەرتی ئابووریی کردەوە لەڕێگەی برەودان بە فیلمسازی.
"ئەمساڵ بۆ کورد جیاواز بوو"
باڤی یاسین، سەرۆکی کۆمیسیۆن فیلمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا، "لەڕێگەی هێنانی فیلمسازانی جیهانەوە بۆ کوردستان، هەوڵ دەدەین پەرە بە کەرتی ئابووری بدەین."
جەختی لەوەش کردەوە، "ئەمساڵ، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، بۆ کورد جیاواز بوو، دەیان فیلمسازی کوردمان لەگەڵە، بەو پێشوازییە گەرمەی لێمانکرا، تووشی سەرسوڕمان بووین."

سندوقێکی تایبەت بە فیلمی کوردستان ڕاگەیەنرا
لەمیانی بوڵتەنەکەی کولتووری کەناڵ8، باڤی یاسین، بۆ یەکەمجار، سندوقی فیلمی کوردستانی ڕاگەیاند، کە سندوقێکی سینەمایی تایبەت دەبێت بە سەرجەم فیلمسازانی کورد، بەمەبەستی دامەزراندنی ڕێگەیەکی ئابووریی فیلمسازی، تاوەکو فیلمسازانی جیهان لە سەرجەم وڵاتانەوە، ڕوو لە کوردستان بکەن و فیلمەکانیان لەم هەرێمە بەرهەمبهێنن."

18/05/2026