وەزیری دارایی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پلەبەرزکردنەوە و سەرمووچە بۆ وەزارەتی پەروەردە

فالح سارى، وەزیرى دارایی عێراق
فالح سارى، وەزیرى دارایی عێراق

پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ دووشەممە، سەردانی وەزیری داراییمان کردووە و ڕەزامەندی وەزارەتەکەیمان وەرگرت بۆ خەرجکردنی سەرمووچە و پێدانی پلەبەرزکردنەوە بە کارمەند و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە.

وەزارەتى دارایی ڕەزامەندى دا

عەلا ناشی، پەرلەمانتاری عێراق، دەڵێت، وەزیری دارایی ڕەزامەند بوو هەموو گرێبەستەکان بەوانەش کە فەرمانی دامەزراندنیان هەیە و ژمارەیەن 150 هەزار پلەی وەزیفییە، پێکەوە جێگیر بکرێ و بخرێنە نێو پڕۆژەیاسای بودجەوە بۆ ئەوەی ببنە فەرمی.

فەرمانگەى ژمێریاری و بودجە ڕاسپێردران

نوسینگەکە ئاماژەی بەوەکرد، فالح ساری وەکو یەکەم بڕیار لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر داواکاریی پەرلەمانتاران و هەردوو فەرمانگەی ژمێریاری و بوودجەشی ڕاسپاردووە تاوەکو سەرجەم ڕێککارە پێویستەکان بگرنە بەر.