ئەمریکا لابردنی سزای سەر نەوتی ڕووسیای درێژکردەوە
بەهۆی داخستنی گەرووی هوورمز و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، ئەمریکا لابردنی سزای سەر نەوتی ڕووسیای بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکردەوە.
ڕێگە بەکڕینى نەوتى ڕووسیا بدرێت
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆیتەرزی گوتووە، درێژکردنەوەی لابردنی سزای سەر نەوتی ڕووسیا، دوای ئەوەهات شەممەی ڕابردوو وادەی هەڵگرتنی سزای پێشوو کۆتایی هاتبوو، چەند وڵاتێکیش داوایانکردبوو، ڕێگەی کڕینی نەوتی ئەو وڵاتەیان پێبدرێت".
هیندستان کڕیارى سەرەکى نەوتى ڕووسیا
بە گوتەی سەرچاوەکە، یەکێک لەو وڵاتانەی داوای ڕێگەپێدانی کڕینی نەوتی ڕووسیای کردووە، وڵاتی هیندستان بووە.
داخستنى گەرووى هوورمز نرخى نەوتى بەرزکردووەتەوە
درێژکردنەوەی وادەی لابردنی سزای سەر نەوتی ڕووسیا لە کاتێکدایە، بەهۆی داخستنی گەرووی هوورمزەوە، نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک 100 دۆلاری تێپەڕاندووە.
لەپێناو دابەزاندنى نرخى نەوت
ترەمپ لەپێناو کەمکردنەوەی فشارەکان و دابەزاندنی نرخی نەوت، مانگی نیسانی ڕابردوو بڕیاریدا سزای سەر فرۆشتنی نەوتی ڕووسیا بۆ ماوەی مانگێک هەڵبگرێت.
18/05/2026