تابلۆیەکی رۆسکۆی سەر بە کۆکراوەی ڕۆبەرت منوشین فرۆشرا
لەمیانی زیادکردنێکی ئاشکرای خانەی سۆسەبیز، یەکێک لە تابلۆ بەناوبانگە چەمکگەراکانی رۆسکۆ، کە سەر بە کۆکراوەی هونەریی ڕۆبەرت منوشین بوو، بە ملیۆنان دۆلار فرۆشرا.
بەنزیکەی 100 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە
خانەی سۆسەبیز، لەمیانی زیادکردنی ئاشکرای بەهارەی خۆیدا بۆ کارە هونەرییەکان، توانی بڕی 85.8 ملیۆن دۆلار، بۆ یەکێک لە تابلۆ چەمکگەراکانی رۆسکۆ کۆبکاتەوە و فرۆشی هونەرە هاوچەرخەکانی خانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ فرۆشی ئەمساڵ بەرەوپێش ببات.
ساڵی 1957 دروستکراوە
تابلۆکە، کانڤاسێکی سوورە، سەر بە کۆکراوەی هونەریی ڕۆبەرت منوشین، کۆکەرەوەی بەناوبانگی هونەری ئەمریکا بوو، کە رۆسکۆ، ساڵی 1957 کێشاویەتی و بە ناونیشانی "Brown and Blacks in Reds" بڵاویکردووەتەوە.
ئەمساڵ خانەی زیادکردنی سۆسەبیز، بڕی زیاتر لە 433 ملیۆن دۆلاری تەنیا لەڕێگەی فرۆشتنی هونەری هاوچەرخەوە کۆکردووەتەوە و بە یەکێک لە ساڵە سەرکەوتووەکان وەسفی دەکەن.

19/05/2026