ئەنجومەنی دادوەریی عێراق ئاماری نوێی ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بڵاوکردەوە

ئامارەکانى جیابوونەوە و هاوسەرگیریی دژ بە یەکن لە عێراق
ئامارەکانى جیابوونەوە و هاوسەرگیریی دژ بە یەکن لە عێراق

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری فەرمی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی مانگی نیسانی بڵاوکردەوە، بەغداد لە پێشەنگدایە.

مانگى نیسان ڕێژەکە پێوانەیی بووە

ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی ڕێژەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە سەرجەم پارێزگاکاندا تۆمارکراوە، کۆی گشتی 38 هەزارو 127 حاڵەت بووە، بەغداد لە پێشەنگی شارەکانی عێراقە لە بەرزی ڕێژەکە.

31 هەزار گرێبەستى هاوسەرگیری

ئەنجوومەنەکە لەبارەی ئاماری هاوسەرگیری ڕوونیکردەوە، کۆی گشتیی گرێبەستە فەرمییەکان گەیشتووەتە 31.499 گرێبەست، بە گوێرەی دابەشبوونی جوگرافیی پارێزگاکان، بەغداد لە دادگای (کەرخ و ڕەسافە) 7.934 گرێبەست تۆمار کراوە کە پلەی یەکەمە لەسەر ئاستی عێراق، بە پلەی دووەم پارێزگای نەینەوا 3.141 گرێبەست کراوە.

3 هەزار حاڵەتى جیابوونەوە

هاوکات ئەنجوومەنەکە لە بارەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لە پارێزگای بەغداد 2.665 حاڵەت و لە پارێزگای بەسڕە 611 حاڵەت بووە.

داتاکان و بەراورد بە مانگى ئازارى ئەمساڵ جیاوازییەکە گەورەیە

ئەم ئامارانە لە کاتێکدان، بەراوردکردنی داتاکانی مانگی نیسان لەگەڵ مانگی ئازاری ڕابردوو، گەشەیەکی خێرا و هەڵکشانێکی ڕوون لە ڕێژەی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان پیشان دەدەن، ئەم گۆڕانکارییە پێویستیی بە لێکۆڵینەوەی زیاتری کۆمەڵناسی و ئابوورییە بۆ تێگەیشتن لە هۆکارەکانی پشت ئەم بەرزبوونەوە بەرچاوە.