سوپای ئێران: ئەگەر هێرشەکان دەستپێبکاتەوە بەرەی نوێی جەنگ دەکەینەوە
سوپای ئێران هۆشداریدا لەوەی ئەگەر شەڕەکەیان لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکاتەوە، ئەوا بەرەی نوێی جەنگ دەکەنەوە بە بەکارهێنانی کەلوپەلی نوێ جەنگی.
ئامادەکارى جەنگ و وەڵامى جیاواز
محەممەد ئەکرەمی نیا، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی ڕاگەیاند، ئەگەر ئەمریکا بەقسەی ئیسرائیل بکات و هێرشەکانی دژ بە ئێران دەستپێبکاتەوە، ئەوا ئەوانیش بەبەکارهێنانی چەک و پلانی نوێی جەنگ بەرەی نوێ دژ بەئەمریکا دەکەنەوە.
پێشنیازە ئاڵوگۆڕکراوەکان
واشنتن و تاران لەو ڕۆژەوەی جەنگ وەستاوە بەردەوام پێشنیازی ڕێککەوتن لە نێوان یەکدی ئاڵوگۆر دەکەن و تاوەکو ئێستا نەگەشتوونەتە ڕێککەوتن.
تاکە ڕێگەى بەردەم ئەمریکا
هەر ئەمڕۆ محەممەد ئەکرەمی نیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئاگربەستی وەک چانسێک بەکارهێنا تاوەکو بەرەکانی جەنگی وڵاتەکەی بەهێز بکات، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەشڵێت، تاکە ڕێگەی بەردەم ئەمریکا ئەوەیە ڕێز لە ئێرانییەکان و مافەکانییشییان بگرێت.
ڕێککەوتن نەکراوە
تاوەکو ئێستا ئەمریکا و ئێران نەگەشتوونەتە ڕێککەوتنێکی تەواوەتی و هەردوولا بەردەوام هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگ لە یەکتر دەکەن.
19/05/2026