هەڵبژاردەى عێراق دەچێتە ئیسپانیا
بە مەبەستى ئەنجامدانى کەمپێکى مەشق و ڕاهێنانى ئامادەکارى بۆ مۆندیال، هەڵبژاردەى عێراق دەچـێتە وڵاتى ئیسپانیا.
کەمپەکەى عێراق لە 22ـى ئەم مانگە دەستپێدەکات و ئێوارەى ئەمڕۆش ئارنۆڵدى ڕاهێنەر لیستى یاریزانە بانگێشتکراوەکانى بڵاوکردەوە.

عێراق بەر لە گەشتەکەى بۆ ئەمریکاش بە مەبەستى بەشداریکردن لە مۆندیال، لە دوو یاریی دۆستانە رووبەڕووى هەڵبژاردەکانى ئیسپانیا و ئەندۆرا دەبێتەوە.
لە لایەکى دیکەوە عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق پێشوازیی لە سەرۆکى لیژنەى ئۆڵۆمپی و فیدراسیۆنى تۆپى پێ و گراهام ئاڕنۆڵدى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى عێراق کرد.
زەیدى ڕایگەیاند، "پاڵپشتێکى تەواوی وەرزش دەبێت و کارى پێویست دەکات بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنى ژێرخانى وەرزشى."

سەرۆکوەزیران، فڕۆکەیەکى تایبەتیشی بۆ گواستنەوەى هەڵبژاردەکە تەرخان کرد، بە مەبەستى گواستنەوەیان بۆ شارى جیرۆناى وڵاتى ئیسپانیا، کە هەڵبژاردەى عێراق لەو شارە ئامادەکارییەکانى بۆ مۆندیال دەست پێ دەکات
19/05/2026