شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق: سنوورەکانی عێراق پارێزراون

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی
سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دڵنیایی دەدات سنوورەکانی عێراق پارێزراون، دەشڵێت، گرنگیدان بە سەقامگیریی ناوخۆ کاری لەپێشینەیان دەبێت.

بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان لە بیابانەکان

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان لە بیابانەکان و سەرجەم ناوچەکان بەردەوامن بێ وەستان.

چاودێری ئاسمانی و فڕۆکەی سەربازی لەگەڵدایە

سەعد مەعن دەڵێت، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمدواییە لە چەند بەرەیەکەوە لە یەک کاتدا دەستیپێکردووە بە چاودێریی ئاسمانی و فڕۆکەی سەربازی.

ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە

بەگوێرەی سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئامانج لە ئەم ئۆپراسیۆنانە نەهێشتنی کاری تیرۆریستی و ڕێگرییە لە چالاکیی گرووپە چەکدارەکان بەوانەشەوە کە چۆڵەوانیی بیابانەکان بۆ قاچاغچییەتی دەقۆزنەوە.