نەورۆز پێشوازى لە زاخۆ دەکات

لە خولى ئەستێرەکانى عێراق، لە یاریگاى نەورۆز لە شارى سلێمانى ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 17:30 یانەى نەورۆز میواندارى یانەى زاخۆ دەکات.

یارییەکەى ئەمڕۆ لە چوارچێوەى گەڕى 36ـى خولى ئەستێرەکانى عێراق و تەنیا دوو گەڕ ماوە لە کۆتایی هاتنى یارییەکانى وەرزى ئەمساڵ.

پێش یارییەکەى ئەمڕۆ یانەى زاخۆى میوان لە ڕیزبەندى هەشتەمە و نەورۆزى میوانداریش لە پلەى نۆیەمە.

لە یارییەکى بەهێزى دیکەدا، ئەمشەو کاتژمێر 20:00 هەولێرى سێیەمى ڕیزبەندی، دەبێتە میوانى یانەى شوڕتە کە لە پلەى دووەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق جێگیر بووە.