تۆتنهام داوای پارەیەکی زۆر دەکات
کریستیان ڕۆمیرۆی بەرگریکاریی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، لە لایەن یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە گرنگی پێدەدرێت، بەرپرسانی یانەکەشی بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە داوای پارەیەکی زۆر دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بەرپرسانی بەرشلۆنە ئارەزوودەکەن لە گواستنەوەی هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ کریستیان ڕۆمیرۆی بەرگریکاریی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ئەنجامبدەن، بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە داوای 60 ملیۆن یورۆ لە بەرشلۆنە دەکەن، بەرشلۆنەش داوای لە تۆتنهام کردووە ئەو بڕە پارە کەمبکەنەوە چونکە توانای دابینکردنیان نییە.
هاوکات ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، تۆتنهام ئەم وەرزە ئاستێکی زۆر خراپ لە پرێمەرلیگدا پێشکەش دەکات، لە دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ نزیکە، ئەگەر یانەکە دابەزێت بۆ چامپیۆنشیپ، ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە بۆ بەرشلۆنە ئاسان دەبێت، چونکە یانە لەندەنییەکە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دەبێت، ئەگەر هەیە ڕۆمیرۆش یەکێك بێت لەو یاریزانانە.
20/05/2026