مانچێستەر یونایتد قسەی کۆتایی کرد

بەڕێوەبەرانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، دەربارەی چارەنووسی مارکۆس ڕاشفۆرد، بڕیاریی کۆتاییانداوە، قسەی کۆتایی خۆیان بە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕاگەیاندووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، قسەیان لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە کردووە، پێیان ڕاگەیاندوون، ئامادەنین بە کەمتر لە 30 ملیۆن یورۆ دەستبەرداری مارکۆس ڕاشفۆرد بن، ئەگەر وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانەیان دەوێت، دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدەن، کەمتر لە بڕە قبووڵ ناکەن

هاوکات ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، مارکۆس ڕاشفۆرد لە بەرشلۆنە دڵخۆشە، دەیەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر لە یانە کەتەلۆنییەکە درێژە بە یاریی کردن بدات، ئامادەیە بۆ مانەوە لە یانە کەتەلۆنییەکە مووچەی مانگانەکەی کەمبکاتەوە.

ئامارەکانی ڕاشفۆرد

مارکۆس ڕاشفۆردی تەمەن 28 ساڵ، لەگەڵ بەرشلۆنە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 48 یاریی ئەنجامداوە، 12 گۆڵ و 12 ئەسیستی بۆ تۆمارکردووە، نازناوێکی لالیگا و نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەدەستهێناوە.