چەندین یاریزان لە ڕۆلاند گارۆس کشانەوە

چەندین پاڵەوانێتی ماستەرز بەڕێوەچوو پێش دەستپێکی کراوەی رۆلاند گارۆس، بەڵام ‌هێشتا یاریزانانی تێنسی سەرزەوی ناڕازین لە پاڵەوانێتییەکە ، ئەمەش لەبەر ئەو نرخەی بۆ یاریزانانی پاڵەوانێتییەکە دانراوە، چونکە پێیان وایە یاریزانان دەبێت لەوە زیاتر وەربگرن.

بایکۆت ناکەن...


پاڵەوانێتی کراوەی رۆلاند گارۆس یان کراوەی فەڕەنسا، یەکێکە لە نازناوەکانی گراند سلام، ئەمساڵ پێش دەستپێکی پالەوانێتییەکە بەشێک لە یاریزانە گەورەکانی تێنس هەڕەشەیان کرد کە بایکۆتی بکەن، ئەمەش لەبەر کەمکردنەوەی ئەو پارەیەی کە تەرخان کراوە.
ڕێکخەرانی ڕۆلاند گارۆس ڕایانگەیاند کە پارەی تەرخانکراو بۆ پاڵەوانێتییەکە بەڕێژەی ٪10 زیادی کردووە، کە بە کۆی گشتی 72.1 ملیۆن دۆلارە، واتە بڕی 6.2 ملیۆن دۆلار زیادی کردووە لە چاو وەرزی ڕابردوو، بەڵام ئەو بەشەی کە خانمان و پیاوان لە قۆناغە جیاوازەکان وەری دەگرن زیادی نەکردووە، بەتایبەت لە پاڵەوانێتییەکانی دیکەی گراند سلام وەکو ویمبڵدۆن، ئوستراڵیا و ئەمریکا زیادی کردووە، وەرزی ڕابردوو کراوەی ئەمریکا بەشی خانمان و پیاوانی براوەی نازناوەکەی وەکو یەک لێکرد، هەر لەبەر ئەمەش نرخی رۆلاند گارۆس گلەیی یاریزانانی وەکو ئارینا سابالێنکا، کۆکۆ گۆوف و یانیک سینەری بەدوای خۆیدا هێنا
هەرچۆنێک بیت، پاڵەوانێتییەکە بەردەوامە، ڕکابەرییەکان لە دوێنێوە دەستییان پێکردووە، کە جاری قۆناغی پاڵاوتنەکانە، دواتر هەتاوەکو 7ـی مانگی شەش بەردەوام دەبێت
چەندەها یاریزان لە نمونەی کارلۆس ئەلکاراز، هۆلگەر روون، لۆرێنزۆ موسێتی، جاک دراپەر، پاولۆ بادۆسا بەهۆی پێکانەوە بەشداریی ناکەن لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان.
یانیک سینەری یەکەمی ڕیزبەندیی جیهان، بەربژێری سەرەکییە بۆ بوون دوای ئەوەی پێنج نازناوی ماستەرزی لەسەریەک بردەوە وەکو کراوەی مەدرید، مەیامی، ئیندیان وێڵز، مۆنتی کارلۆ ، ڕۆما