تۆرێس دڵی بەرشلۆنەی بۆ خۆی بردووە

بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، لە ئاستی ئەم وەرزەی فێران تۆرێس ڕازین، بەهیچ جۆرێک بیری لە فرۆشتنی یاریزانە ئیسپانییەکە ناکەنەوە لەم گواستنەوەی هاوینەیەدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، دڵخۆشی خۆیان بەو ئاستە بەرزە دەربڕیوە کە فێران تۆرێسی هێرشبەری یانەکەین لەم وەرزەدا پێشکەشی یانەکەی کردووە، بەهیچ جۆرێك بیر لە فرۆشتنی ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە ناکەنەوە لەم گواستنەوەی هاوینەیەدا.

هاوکات رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بڕیاریدا کۆتایی ئەم وەرزە بەرشلۆنە بەجێبهێڵێت، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە پێیان وایە ناکرێت دوای ڕۆیشتنی ئەو هێرشبەرە پۆڵندییە، یاریزانێکی دیکەش لەدەستبدەن، لە ئێستاوە پلانی ئەوە دادەنێن هێرشبەرێکی بە توانا بۆ شوێنی لیڤاندۆڤسکی بگوازنەوە ، هاوکات گرێبەستی فێران تۆرێسیش تاوەکو ساڵی 2030 نوێبکەنەوە.