ئیبۆلا کەمپەکەى کۆنگۆى هەڵوەشاندەوە

هەڵبژاردەی کۆنگۆى دیموکرات کەمپی مەشق و ڕاهێنانەکانی مۆندیالى لە کینشاساى پایتەخەت وڵاتەکەیان هەڵوەشاندەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی زیاترى ڤایرۆسى ئیبۆلا لەو وڵاتەدا.

هاوکات ئەمریکا بڕیاریداوە هاتنە ژوورەوە بۆ هەموو ئەو هاووڵاتییە بیانییانە قەدەغە بکات کردووە کە لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات بوون.

ئەوە بۆ 17ـیەمین جارە ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات بڵاودەبێتەوە و نەخۆشییەکەش لە ناوی ڕووباری ئیبۆلای ئەو وڵاتەوە هاتووە، چونکە یەکەمجار لە ساڵی 1976 نەخۆشییەکە لەوێ دەستنیشانکرا.

سەرباری بوونی ڤاکسین و چارەسەری نوێ، بەڵام ڤایرۆسەکە هێشتا کوشندەیە و لە ماوەی 50 ساڵی ڕابروودا بووەتە هۆی مردنی 15 هەزار کەس لە ئەفریقا