نرخى نەوتى برێنت بۆ 107 دۆلار بەرزبوویەوە

هەردوو جۆرەکەى نەوتى خاو لە بۆرسەى جیهانى بەرزبوونەوەى تۆمار کردو یەک بەرمیل نەوتى برێنت بۆ 107 دۆلار بەرزبووەتەوە.

نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت

لە بۆرسەى جیهانى یەک بەرمیل نەوتى برێنت 2.25% بەرزبووەتەوەو گەیشتە 107 دۆلارو 44 سەنت.

یەک بەرمیل نەوتى تەکساس

هەروەها یەک بەرمیل نەوتى تەکساس 2.95% بەرزبووەتەوەو گەیشتووەتە 101 دۆلارو شەش سەنت.

پەیامەکەى موجتەبا خامنەیی نرخى نەوتى بەرزکردەوە

ئاژانسى بلومبێرگ ئەوەى بڵاوکردووەتەوە، نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەرکردنی ڕێنمایی لەلایەن موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ هێشتنەوەی ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوە لە ناوخۆی وڵاتدا کە ئاستی پیتاندنەکەی بەرزە، ئەمەش وەک خاڵێکی سەرەکیی ناکۆکی بۆ دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا هەژمار دەکرێت.

زانیارییەک دژ بەیەکەکان ناجێگیریی لە بازاڕى نەوت درووستکردووە

بازاڕەکان شایەتی ناجێگیری نەوتى خاون، بەهۆی بڵاوبوونەوەی زانیارى دژ بەیەک سەبارەت بە گفتوگۆکانى نێوان واشنتن و تاران بۆ دووبارە کردنەوەی ڕێگاى دەریایی گەرووی هوورمز.

ناجێگیریی نرخى نەوت تاکو 2027 درێژەى دەبێت

هاوکات کۆمپانیای ئەدنۆک، جەختی لەوە کردەوە هەناردەکردنی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوەکو ساڵی 2027 بە تەواوی ناتوانێت بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی پێش جەنگى ئێران.

14 ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانە کەمیکردووە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ئەوەى ڕوونکردووەتەوە، ڕۆژانە 14 ملیۆن بەرمیل نەوتى ڕۆژانە کەمتر دەخرێتەڕوو، پێشبینی دەکات جوڵەی دەریاوانی لە گەرووی هوورمز لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بە شێوەیەکی پلەبەندی دەستپێبکاتەوە.

ئەمریکا لە 13ـى نیسانى ئەمساڵەوە گەمارۆى دەریایی خستۆتە سەر ئێران و بەو هۆیەوە تێپەڕبوونى کەشتییە نەوتییەکان بە گەرووەکەدا بەسنووردارکراوى و بە ڕەزامەندى ئێران تێپەڕ دەبێت.