هەڵبژاردنەکانى فیدراسیۆنى تۆپى پێى عێراق بەڕێوەدەچێت
سبەى شەممە لە شارى بەغداد هەڵبژاردنەکانى دەستەیەکى نوێى فیدراسیۆنى تۆپى پیى عێراق بەڕێوەدەچێت، کە لەم هەڵبژاردنە سێ کەس بۆ سەرۆکایەتى هەڵبژاردنەکە خۆیان بەربژێر کردووە ئەوانیش عەدنان درجالى سەرۆکى ئێستاى فیدراسیۆنەکە و یونس مەحمودى جێگرى و ئەیاد بنیانە.
لەم هەڵبژاردنە ئەندامانى دەستەى گشتى مافى دەنگدانیان هەیە، کە ئەوانیش یانەکانى بەشدار لە خولى ئەستێرەکان و نایاب و نوێنەرى ناوبژیوانان و یاریزانە دێرینەکان و لقەکانى سەر بە فیدراسیۆنەکەیە، پێشبینى دەکرێت بەهێزترین کێبڕکێ لە پرۆسەکە ڕووبدات.
بە پێى دوایین هەواڵەکان لە بەغدادەوە، یونس مەحمود زۆرترین چانسى بردنەوەى بۆ پۆستى سەرۆکایەتى هەیە و بەشى زۆرى یانەکان و لقى شارەکانى فیدراسیۆنى تۆپى پێ دەنگ بە یونس دەدەن و دوێنێش عەدنان درجال ئاشکرایکرد کە دەستێوەردانى سیاسى هەیە بۆ گۆرینى ئاڕاستەى هەڵبژاردنەکان.
22/05/2026