وەزارەتی کشتوکاڵ: هەر ئاژەڵێک لە پشکنین دەرنەچوو لە ناویدەبەین
رۆز سەڵاح 22/05/2026
رزگار حەمە خدر، ڕاوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە میانى بەشداریکردنى لە بوڵەتنى هەواڵەکانى کەناڵ8، ڕایگەیاند، ڕێگەنادرێت جگە لە سەربڕخانەکان لە هیچ شوێنێکی دیکە ئاژەڵ سەرببڕدرێت و بێ پشکنین بکرێتە قوربانی، چونکە هەر چوار پارێزگاکە و ئیدارە سەربەخۆکان، کوشتارگە بۆ پشکنین و سەربڕینی ئاژەڵ هەیە.
21 ڕۆژ ئاژەڵە نەخۆشەکان کەرەنتین دەکرێن
گوتیشی، "ئەو ئاژەڵانە دەبرێنە کوشتارگەکان ئەگەر دەرکەوت نەخۆشییان هەیە، تاوەکو 21 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێن، دواتر پشکنین دەکرێتەوە چاک نەبووبێتەوە یاخود نەخۆشییەکەی مەترسیداربێت، لەناودەبرێت".
هۆشدارى دەدرێتە هاونیشتمانییان
دەشڵێت، بەهۆی تۆمارکردنی یەک حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە موسڵ، داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن هۆشیاربن لە ماڵەکانی خۆیان ئاژەڵ سەرنەبڕن، چونکە گەنەی تای خوێنبەربوون نیشانەکانی لە ئاژەڵەکە دەرناکەوێت.
رۆز سەڵاح
22/05/2026