نرخی نەوت بە بەرزی کۆتایی بە هەفتەکەی هێنا
ڕۆژینی هەینی لەگەڵ داخستنی بۆڕسە و بازاڕەکانی وزە ، نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە.
دانوستانەکانى ئەمریکا و ئێران هۆکارە
ڕۆژی هەینی نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لەکاتێکدایە کە گومانی وەبەرهێنەران لە ئاسۆی بەرەوپێشچون لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەهۆی ئەوەی ناکۆکیەکانی هەردوولا لە بارەی کۆکردنەوەی یۆرانیۆمی تاران و کۆنترۆڵکردنی گەروی هوورمزەوە بەردەوامە.
ڕێککەوتن نەکرێت نرخ بەرزتر دەبێتەوە
سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکا نەکراوە، بەڵام ناکۆکیەکانی نێوان هەردوولا کەمبوەتەوە، هاوکات مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندوە، "هەندێک نیشانەی ئەرێنی" لە گفتوگۆکاندا هەیە، بەڵام سەپاندنی هەرجۆرە ڕسوماتێک لەسەر بەزاندنی گەرووەکە جێگەی قبوڵکردن نابێت.
نەوتى برێنت
نرخی نەوتی خاوی برێنت 2 دۆلار و 40 سەنت واتا بە ڕێژەی 2.3% بەرزبوەوە و گەیشتە 105دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا یەک دۆلار و 75 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 99 دۆلار.
گەرووى هوورمز
پێش جەنگ، نزیکەی لە 20%ی دابینکردنی وزەی جیهان بە گەرووی هوورمزدا تێدەپەڕی، کە بازاڕەکانیی جیهانی لە 14 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بێبەش دەکرد، واتا لە 14%ی دابینکردنی وزەی جیهانی، لە نێویاندا هەناردەکردنی وزەی سعودیە، عێراق، ئیمارات و کوهیت.
22/05/2026