پاڵەوانێکی کورد لە یەکێک لە گەورەترین پاڵەوانێتییەکانی ئێم ئێم ئەی بەشدارە

یاریازانی ئێم ئێم ئەی کورد، هاردا کەریم لە پاڵەوانێتی گەورەی پی ئێف ئێل مێنا بەشدارە کە ڕکابەرییەکانی لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەدەچێت

هاردا و ئاڵای کوردستان


ئەم پاڵەوانێتییە بە شێوەی قۆناغە، ئەگەر ئەم یارییە بباتەوە کە سبەی یەکشەممە ئەنجامدەدرێت، ئەوا نزیکتر دەبێتەوە لە بردنەوەی پشتوێنەکە.
بەهەمان شێوە گەر یارییەکان لەسەریەک بباتەوە ئەوا دەبێتە پاڵەوانی پی ئێف ئێڵ مینا، یەکەم شەری هاردا کە سبەی یەکشەممەیە لە بەرامبەر ئەحمەد سیسی یاریزانی میسڕییە، یاریزانە کوردەکە خاوەنی 5 بردنەوە و دوو دۆڕانە لەوەتەی یاریی دەکات، ڕکابەرییەکەش قورسە، هەردوو یاریزانەکە بە شێوازی هێرشبردن شەڕ دەکەن، هەر کەسێکیان کە ئەم یارییەیان بردەوە ئەوا دەچنە قۆناغی پێش کۆتایی و چوارگۆشەی زێڕین.
هاردا کەریم تەمەنی 30 ساڵە، خۆی لە وڵاتی نەرویج لەدایکبووە، کوڕی شەهید نەوزاد کەریمە و لە تەمەنێکی زووەوە دەستی کردووە بەم یارییە.
ئەم پاڵەوانێتییە گرنگە بۆ ئەم یاریزانە تاوەکو بردنەوە بەدەستبهێنێت، گەچی ناتوانێت وەکو کوردێک ئاڵای کوردستان هەڵبکات، بەڵکو ئاڵای عێراق هەڵدەکات، ئەم ڕێکخراوەی پی ئێف ئێل یەکێکە لە گەورەترین پاڵەوانێتییەکانی ئێم ئێم ئەی، لەبەر ئەوەی لیژنەی ئۆڵیمپیاد چاودێری دەکات، هاوکات تەنیا ئەو یاریزانانەی کە خەڵکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن دەتوانن بەشداری بکەن.