تابلۆیەکی جاکسن پۆڵۆک ژمارەیەکی مێژوویی تۆمارکرد

لەمیانی زیادکردنێکی ئاشکرای خانەی کریستیز لە نیویۆرک، تابلۆیەکی چەمکگەرای جاکسن پۆڵۆک، بە بەهای ملیۆنان دۆلار فرۆشرا و ژمارەیەکی نوێی مێژوویی بۆ فرۆشی هونەریی ئەم شێوەکارە تۆمار کرد.

بەنزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە

ڕەخنەگرانی پارچە هونەرییەکان، ئەم تابلۆ چەمکگەرایەی جاکسن پۆڵۆک بە ناونیشانی "Number 7A 1948" بە تابلۆیەکی ڕەسەن و ڕاستەقینەی چەمکگەرا وەسف دەکەن، کە توانی لەماوەی ڕابردوودا، بڕی 181 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.

چووە لیستی گرانبەهاترین تابلۆکانەوە

ئەم تابلۆیە، بوو بە گرانبەهاترین تابلۆی جاکسن پۆڵۆک لە مێژوودا کە لە چورچێوەی زیادکردنێکی ئاشکرا بفرۆشرێت، هاوکات، بوو بە چوارەم گرانبەهاترین تابلۆی هونەریی کە لە چوارچێوەی زیادکردنێکی ئاشکرادا بفرۆشرێت.