بەرشلۆنە سێ ئەرجەنتینی کردووەتە ئامانج
بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، دەیانەوێت لە ڕێگەی گواستنەوەی سێ یاریزانی ئەرجەنتینییەوە، وەرزی داهاتوو کێبڕکێی تەواوی نازناوەکان بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرت، بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە، ماوەیەکی زۆرە لە نزیکەوە چاودێری ئاستی جولیان ئەلڤارێزی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و کریستیان ڕۆمیرۆی بەرگریکاریی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەکەن، دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا دوو لەو یاریزانە ئەرجەنتینیانە بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە
هاوکات ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئامانجی یەکەمی بەرشلۆنە لە گواستنەوەی هاوینەدا گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەگەر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە شکستیان هێنا، ڕاستەوخۆ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان دەستپێدەکەن.
گرێبەستکردن لەگەڵ ڕۆمیرۆ، کارێکی دیکەی یانە کەتەلۆنییەکە دەبێت لە گواستنەوەی هاوینەدا، بەڕێوەبەرانی بەرشلۆنە دەیانەوێت لە ڕێگەی گواستنەوە ئەو بەرگریکارە ئەرجەنتینییەوە هێڵی بەرگری یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو زیاتر بەهێزبکەن، تەواوی کێشەکانی یانەکە لەو پێگەیەدا چارەسەربکەن
23/05/2026