لە ئێستاوە نازناوی کراوەی ڕۆلاند گارۆس بۆ سینەرە
چەندین پاڵەوانێتی ماستەرز پێش کراوەی ڕۆلاند گارۆس بۆ تێنسی سەرزەوی بەڕێوەچوو، ئەمجارەش چەندین یاریزان بەشدار نین و نازناوەکە لە ئێستاوە بۆ یانیک سینەری ئیتاڵی و یەکەمی ڕیزبەندیی جیهان داندراوە.
ئەلکاراز بوونی نییە و یاریزانی دیکە نابێتە ڕێگر
پاڵەوانێتی کراوەی ڕۆلاند گارۆس یان کراوەی فەڕەنسا، یەکێکە لە نازناوەکانی گراند سلام، ئەمساڵ پێش دەستپێکی پالەوانێتییەکە بەشێک لە یاریزانە گەورەکانی تێنس هەڕەشەیان کرد کە بایکۆتی بکەن، ئەمەش لەبەر کەمکردنەوەی ئەو پارەیەی کە تەرخان کراوە.
هەرچۆنێک بێت، پاڵەوانێتییەکە بەردەوامە، ڕکابەرییەکان چەند رۆژێکە دەستییان پێکردووە، کە جارێ قۆناغی پاڵاوتنەکانە، دواتر هەتاوەکو 7ـی مانگی شەش بەردەوامدەبێت
چەندەها یاریزان لە نمونەی کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی، هۆلگەر ڕوونی دانیمارکی، لۆرێنزۆ موسێتی ئیتاڵی، جاک دراپەری بەڕیتانی، پاولۆ بادۆسای ئیسپانی لەسەر ئاستی خانمان و پیاوان بەشداریی ناکەن.
یانیک سینەر بەربژێری سەرەکییە دوای ئەوەی پێنج نازناوی ماستەرزی لەسەریەک بردەوە وەکو کراوەی مەدرید، مەیامی، ئیندیان وێڵز، مۆنتی کارلۆ و ڕۆمای لەسەریەک بردەوە، بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی تێنسدا لە یەک وەرزەدا پێنج نازناوی ماستەری 1000 خاڵی بباتەوە.

24/05/2026