سیمپۆزیۆمی کەرکووک بۆ شێوەکاری بەڕێوەدەچێت
حەسەن فەلاح 24/05/2026
ئامادەکارییەکان تەواو بوون بۆ ڕێکخستنی سیمپۆزیۆمێکی نوێی هونەریی لە شاری کەرکووک کە تایبەتە بە کاری شێوەکاریی هونەرمەندان.
لە زانکۆی بابەگوڕگوڕ بەڕێوەدەچێت
بڕیارە ڕێکەوتی 25ی ئایار، کاتژمێر 11ی بەیانی، لە هۆڵەکانی زانکۆی بابەگوڕگوڕ، بە سەرپەرشتیی کۆشکی ڕۆشنبیریی و هونەری کەرکووک، بە هاوکاریی لقی کەرکووکی سەندیکای هونەرمەندانی عێراق، سیمپۆزیۆمەکە، بە ناونیشانی "بە فڵچەی داهێنان جوانیی سرووشت زیندوو دەکەینەوە" بەڕێوەبچێت.
هونەرمەندان بەشدار دەبن
بڕیارە لەم پێشانگە شێوەکارییەدا، چەندین کاری هونەریی هونەرمەند و شێوەکارانی کورد، بەشداریی لە سیمپۆزیۆمەکەدا بکەن و بۆچوون و بەرەوپێشچوونە هونەرییەکان لەنێوان یەکتریدا گفتوگۆ بکەن.
حەسەن فەلاح
24/05/2026