بڕۆنۆ وەرزێکی مێژووی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەڕێکرد
برۆنۆ فێرناندێزى پۆرتوگالى و یاریزانى یانەى مانچێستەر یونایتد، بە تۆمارکردنی ئەسیستێک لە یارییەکی ئەمڕۆ بەرامبەر یانەی بەرامبەر یانەی برایتۆن توانی ڕیکۆردێکی مێژووی لە پرێمەرلیگ بکات بە ناوی خۆیەوە.
برۆنۆ فێرناندێزى پۆرتوگالى و یاریزانى یانەى مانچێستەر یونایتد، نایابترین کاتەکانى لە پرێمەرلیگ بەسەر دەبات, دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ توانی ئەسیستی ژمارە 21 لە خولەدا تۆماربکات، ڕیکۆردی زۆرترین ئەسیستی لە مێژووی خولەکەدا کرد بە ناوی خۆیە، هاوکات دوای تەواو بوونی یارییەکەش گوتی:
"هەستێکی خۆش و نایابە، شانازی دەکەم کە توانیم ڕیکۆردی زۆرترین ئەسیست بشکێنم و بیکەم بە ناوی خۆمەوە.
برۆ فێرناندێز، لەم وەرزەدا بە ئاستێکى بەرزەوە دەرکەوت لە پرێمەرلیگ و یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکیەکان بۆ گەیاندنى یانەى مانچێستەر یونایتد بە چامپیۆنزلیگى وەرزى داهاتوو، بە تایبەتى کە لە 30 گۆڵى ئەو یانەیەدا بەشدار بووە، بە جۆرێک 9 گۆڵى تۆمار کردووە و 21 گۆڵیشى دروست کردووە
24/05/2026