لە بیابانی سەحارا دەیان گۆڕی کۆنتر لە هەڕمەکانی میسڕ دۆزرانەوە
حەسەن فەلاح 25/05/2026
پاش ئەنجامدانی کنە و پشکنین و لێکۆڵینەوە بە گەڕانی مانگە دەستکردەکان، شارەزایانی بواری شوێنەوار، توانیویانە لە لێواری ڕۆژهەڵاتی بیابانی سەحارا لە ئەفریقا، بەنزیکەی 300 گۆڕی دێرین بدۆزنەوە، کە مێژوویان لە هەڕەمەکانی میسڕ کۆنترە.

تاوەکو ئێستا نەدۆزرابوونەوە
گۆڕەکان، لە ناوچەیەکی دوورەدەستی سودان دۆزراونەتەوە، بەدیاریکراوییش لە لێواری ڕۆژهەڵاتی بیابانی سەحارا، کە ژمارەیان 260 گۆڕی دێرینە و تاوەکو ئێستا نەدۆزرابوونەوە.

دەروازەیەکی نوێ بۆ تێگەیشتن لە ژیاری ناوچەکە دەکاتەوە
شارەزایانی شوێنەوار، ئەم گۆڕە دێرینانە وەکو مۆنیۆمێنت وەسف دەکەن، جەخت لەوە دەکەنەوە؛ بە ڕەچاوکردنی تەمەنی گۆڕەکان، لێکۆڵینەوەکانمان پاڵنەر دەبن بۆ ئاشکرابوونی وردەکارییەکان لەبارەی ژیاری شارستانییەتی پێش فیرعەونییەکان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی بیابانی سەحارا.
حەسەن فەلاح
25/05/2026