لێپرسراوی کۆمپانیا عێراقییەکان لە چین: تێچووى هێنانى کاڵا 200% بەرزبووەتەوە

کاریگەرى داخستنى گەرووى هوورمز لە هەرێمى کوردستان ڕەنگیداوەتەوە و تێچووى هێنانى شمەک و کاڵا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە.

تێچووى هێنانى کاڵا 200% بەرزبوەتەوە

لەوبارەیەوە کامیل ئەحمەد، لێپرسراوی کۆمپانیا عێراقییەکان لە چین، بەکەناڵ8ـی ڕاگەیاند، داخستنی گەرووەکە تێچووى هێنانى کاڵاى 200% بەرزکردووەتەوە، بەجۆرێک پێشتر کۆنتێنەرێک لە چینەوە ئەگەر تێچووەکەی دوو هەزار و 500 دۆلار بوبێت ئێستا بەرزبووەتەوە بۆ نۆ هەزار دۆلار".

جێبەجێکردنى سیستمى ئەسیکۆدا

کامیل ئەحمەد، سسیتمى ئەسیکۆدا بە هۆکارێکى دیکەى بەرزبوونەوەى نرخ دەزانێت و گوتى "لێکەوتەکانی ئەو سیستمە لە هەرێمی کوردستاندا هیچی کەمتر نییە لە داخستنی گەرووی هوورمز و تێچووەکانی بەرزکردووەتەوە، بەجۆرێک پێشتر ئەگەر کارتۆنێک لە کاڵا و شمەک لە سلێمانی و هەولێرەوە ببرایە کەرکووک تێچووەکەی یەک هەزار دینار بوو ئێستا هەمان بار تێجووەکەی بۆ یەک کارتۆن 20 هەزار دینارە.

جێگرەوەکانى گەرووى هوورمز

لێپرسراوی کۆمپانیا عێراقییەکان لە چین ئاماژەى بەوەشکرد، ئێستا بازرگانانی هاوردەکاری چین و وڵاتانی دیکە لە جیاتى گەرووى هوورمز، کاڵا و شمەک لە بەندەری عەقەبە لە ئوردن و بەندەری مێرسین لە تورکیاوە داغڵ دەکەن.