چیرۆکی ئەو پەیکەرە خەیاڵییەی کە بە هەزاران دۆلار فرۆشرا
ساڵی 2021، سالڤاتۆر گاراو، شێوەکاری ئیتاڵی، پەیکەرێکی خەیاڵی (نەبینراو)ی بە بڕی 18هەزار و 300دۆلار فرۆشت و سەرنجی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
پەیکەرێکی خەیاڵی لە ڕووبەرێکی بەتاڵدا
کارە هونەرییەکەی گاراو، گوزارشت بوو لە ڕووبەرێکی بەتاڵ کە لە پێنج پێی چوارگۆشە پێکهاتبوو، گاراو بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لەم بۆشاییەدا پەیکەرێک بە ناونیشانی «I Am» بوونی هەیە و لەلایەن خانەی زیادکردنی ئاشکرای «ئارت ڕایت»ـەوە مۆڵەتی بۆ وەرگرتبوو.
بە گوتەی گاراو، ئەم کارە هونەرییە گوزارشت بوو لە پەیوەندیی نێوان بیرکردنەوەی مرۆڤ و وزە لە بۆشاییدا، پاڵپشت بە بیردۆزە زانستییەکانی «هایزنبێرگ» لەبارەی بۆشاییەوە.

ڕەخنەی زۆری لێ گیرا
وێڕای ڕەخنەی هونەرمەندان و تۆمەتبارکردنی گاراو بە شێواندنی چەمکی ڕاستەقینەی هونەر، لە میانی زیادکردنێکی ئاشکرادا، ڕووبەرە بەتاڵەکە کڕیاری بۆ پەیدا بوو و بە بڕی 18 هەزار و 300 دۆلار فرۆشرا.

26/05/2026