تۆم هاردی لە زنجیرەی MobLand دوورخرایەوە
حەسەن فەلاح 26/05/2026
پاش تەواوبوونی قۆناغی بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرەی مۆبلاند، چیتر بەرهەمهێنەران پێویستیان بە تۆم هاردی نابێت و ناوبراویان لە زنجیرەکە دوورخستووەتەوە.
شەڕی کردووە
سەرچاوەکانی نزیک لە بەرهەمهێنەرانی کۆمپانیای پاراماونت جەخت لەوە دەکەنەوە، هۆکاری سەرەکیی دوورخستنەوەی تۆم هاردی شەڕکردنی بووە لەگەڵ بەرهەمهێنەرەکاندا، دۆخەکە بەچەشنێک ئاڵۆز بووە، بەرهەمهێنەری وەرزی یەکەم بە هەمووانی وتووە کە دەست لە کارەکەی دەکێشێتەوە گەر تۆم هاردی بەردەوام بێت.

هەوڵی گۆڕینی دایەلۆگی داوە
ئاماژە بەوەش دراوە، تۆم هاردی زۆربەی کاتەکان درەنگ کەوتووە لەسەر سێتی تۆمارکردنی دیمەنەکان، هاوکات هەوڵی گۆڕینی دایەلۆگ داوە و دڵخۆش نەبووە لەگەڵ شێوازەکانی بەرەوپێشچوونی زنجیرەکە و بەرهەمهێنانەکەی.
حەسەن فەلاح
26/05/2026