100 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی گۆڤاری زاری کورمانجی تێدەپەڕێت

100 ساڵ بەسەر بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی گۆڤاری زاری کورمانجی تێدەپەڕێت، ئەم گۆڤارە، گۆڤارێکی کوردی بوو کە لە 1926 تاوەکو 1932بە سەرپەرشتی حوسێن حوزنیی موکریانی بڵاودەکرایەوە، یەکەم ژمارەی لە ڕواندز دەرچوو و دوا بەدوای ئەویش 24 ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە.

b_uspcale_this_quality (1).png [compress-png output image]


حوسێن حوزنی موكریانی له‌ سه‌یده‌كانی ئینچكه‌ و شقۆیفه‌ كه‌ دوو گوندن له‌ نزیك شاری بۆكان و له‌ ساڵی 1890 له‌ مه‌هاباد له‌دایكبووه‌، باوكیی كاری زه‌مبیل فرۆشی كردووه‌ و ئەویش لەگەڵیدا خوێندوویەتی و کاری کردووە.

له‌ 1926 به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ڕواندز جێگیر بووه‌

حوسێن حوزنی موکریانی، له‌ ساڵی 1915 چاپخانه‌یه‌كی له‌ حه‌له‌ب دامه‌زراندووه‌، ساڵی 1925ـیش ڕووی له‌ عێراق كردووه‌ و له‌ سه‌ره‌تاشدا ماوه‌یه‌ك له‌ به‌غدا ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ساڵی 1926 به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ڕواندز جێگیر بووه‌ و ئەم گۆڤارەی بڵاوکردووەتەوە.

به‌رده‌وام بووه‌ له‌ خزمه‌تكردن به‌ مێژوو و ئه‌ده‌بی كوردی

حوسێن حوزنی له‌ ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ندین جار دژایه‌تی كراوه‌ و هه‌وڵی زۆر دراوه‌ چاپخانه‌كه‌ی له‌ ژێر ده‌ست ده‌ربهێنرێت، به‌ڵام ئه‌م خه‌مخۆره‌ گه‌وره‌یه‌ی كورد به‌رده‌وام بووه‌ له‌ خزمه‌تكردن به‌ مێژوو و ئه‌ده‌بی كوردی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له‌ چوونی بۆ ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ ده‌ستی به‌ نووسین كردووه‌ و خاوەنی چەندین نووسین و چیرۆکە.