سۆنی ڕۆڵینس کۆچی دوایی کرد
حەسەن فەلاح 27/05/2026
هونەرمەند و ژەنیاری ناسراوی ئەمریکی، سۆنی ڕۆڵینس، کە هەمووان بە ئەفسانەی جاز ناویان دەهێنا، لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کێشەی کۆئەندامی هەناسەی هەبووە
بەگوێرەی زانیاریی کەسە نزیکەکانی، سۆنی کۆڵینس لە شاری نیویۆرک کۆچی دوایی کردووە، گەرچی زیاتر لە 10 ساڵە بە دەست کێشەی کۆئەندامی هەناسەی دەناڵێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا، هۆکاری سەرەکی مردنی ئاشکرا نەکراوە.

بە ئەفسانە ناوبانگی هەبووە
زۆربەی ڕەخنەگر و هونەرمەندانی ئەمریکا، ڕۆڵینس بە ئەفسانەی جاز ناودەبەن، زیاتر لە 60 ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە و سەرۆکی گرووپی موزیکی بووە، لە چلەکانی سەدەی ڕابردووەوە تاوەکو ساڵی 2014 کاری کردووە و بەهۆی نەخۆشییەوە خانەنشین بووە.
حەسەن فەلاح
27/05/2026