بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمەکەی مایکڵ جاکسن دەستیپێکردووە

سەرۆکی گشتیی کۆمپانیای Lionsgate بە فەرمی پشتڕاستی دەکاتەوە، بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمەکەی مایکڵ جاکسن دەستیپێکردووە و چەند قۆناغێکیان بڕیوە.

بەرهەمهێنان بەرەوپێش چووە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئادەم فۆگڵسن، سەرۆکی گشتیی کۆمپانیای لایەنسگەیت، بەشی دووەمی فیلمەکەی مایکڵ جاکسن، لە قۆناغی بەرهەمهێناندایە و بە ڕێژەی %30ی فیلمەکە کاری تۆمارکردنی تەواو بووە.

چەند گرتەیەکی نەبینراو پیشاندەدرێن

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، چەندین چیرۆکی سەرنجڕاکێشیان بۆ ئەم بەشە نوێیە هەڵگرتووە و بەردەوام دەبن لە گێڕانەوەی ژیاننامەی مایکڵ جاکسن و چەند گرتەیەکی تایبەت بە مایکڵ پیشان دەدەن کە تاوەکو ئێستا کەس نەیبینیون.

بەشی یەکەم پارەیەکی زۆری کۆکردووەتەوە

بەشی یەکەمی فیلمەکەی مایکڵ جاکسن بە ناونیشانی Michael، نیسانی ئەمساڵ لە سینەماکانی جیهان نمایشکردنی دەستیپێکرد و لەماوەیەکی کەمدا توانی زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.