بازاڕی هونەری جیهان بوژاوەتەوە

بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بەشێوەیەکی بەرچاو، داهاتی خانەکانی زیادکردنی ئاشکرا لە سەرانسەری جیهان، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە دیوە و ئەمەش هونەرمەند و فرۆشیارەکانی دڵخۆش کردووە.

زیاتر لە دوو ملیار دۆلاریان کۆکردووەتەوە

نیوەی یەکەمی ساڵی 2026 کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا، خانەکانی زیادکردنی ئاشکرا لە سەرانسەری جیهان، توانیویانە بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دۆلار، پارچەی هونەری بفرۆشن.

تەنیا ئاماری خانەکان وەرگیراوە

بەگوێرەی ئامارەکانی بزنس مۆدێل ئانالیستیک، تاوەکو ئێستا و لەگەڵ تەواوبوونی فرۆشی بەهارەی 2026، بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لەڕێگەی فرۆشتنی پارچەی هونەرییەوە لەلایەن خانەکانی زیادکردنی ئاشکرا کۆکراونەتەوە.

بەراورد بە پار بەنزیکەی دوو هێندەیە

پار لەم کاتەدا، پارچە هونەرییەکان تەنیا ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلاریان کۆکردبووەوە، بەڵام ئێستا، ژمارەکە بەنزیکەی دوو هێندە بووە و ئەمەش بازاڕی هونەری لە جیهاندا گەرمتر کردووە و زۆرینەی فرۆشیارەکان دڵخۆشن.