خوێندنی زمانی ئینگلیزی سعودیەکانی دابەش کردووە

لە دەستپێشخەرییەکی نوێی پەروەردەییدا، بەشێک لە خوێندنگە و زانکۆکانی سعودیە، دەیانەوێت پشت بە زمانی ئینگلیزی و فێرکردنی ببەستن و بەشێک لە چاودێر و ڕەخنەگرانی توڕە کردووە.

"هەڕەشەیە بۆ سەر کولتوور"

خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە چوارچێوەی پەروەردە و خوێندنی باڵای سعودیە، نیگەرانیی و دابەشبوونی بۆچوونەکانی بەخۆوە دیوە، بەشێک لە ڕەخنەگران پێیان وایە، زیادکردنی زمانی ئینگلیزی بۆ پڕۆگرامی خوێندن، هەڕەشە لەسەر کولتوور و ناسنامەی وڵاتەکە دروستدەکات.

بەشێک لە ڕەخنەگران دەڵێن، "زیادکردنی زمانی ئینگلیزی بۆ خوێندنی سعودیە، هەڕەشەیە بۆسەر زمانی عەرەبی و تەنیا هەڵمەتێکی بازرگانییە."

"ناسنامەی نیشتمانی دەپارێزین"

لای خۆیەوە، زانکۆی ڕیاز بۆ هونەرەکان، جەختی لەوە کردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی پڕۆگرامی خوێندن بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و لە هەمان کاتیشدا جەخت لە پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی دەکەنەوە.

"پێویستە بکرێینەوە"

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە چاودێران پێیان وایە، ناوەندەکانی خوێندنی وڵاتەکە، بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە پلانەکانی داهاتووی شانشینەکە و کرانەوە بە ڕووی جیهان، پێویستیان بە ئەنجامدانی گفتوگۆ و تێگەیشتنە لەڕێگەی زمانە جیاوازەکانەوە.