ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی بەرگریکارێکی نوێکردەوە
عەلی سدیق 26/05/2026
لە کۆتایدا ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بڕیاریدا لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت و وەرزی داهاتوو لە یانە ئیسپانییەکە درێژە بە یاریکردن بدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە گواستنەوەی یاریزانان، ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2027 لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید نوێکردووەتەوە، وەرزی ئایندە بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لە ڕیاڵ مەدرید درێژە بە یاریی کردن دەدات.
هاوکات فابریزۆ باسی لەوەشکردووە، ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی یانەکە، نوێکردنەوەی گرێبەستی ڕودیگێر ڕابگەیەنێت، بەرگریکارەکەش بە داواکەی یانەکەی ڕازیبووە.
ئامارەکانی ڕودیگێر
ڕودیگێری تەمەن 33 ساڵ، ماوەی چوار وەرزە یاریی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکات، لەگەڵ یانەکەدا 182 یاریی ئەنجامداوە، هەشت گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمارکردووە.
عەلی سدیق
26/05/2026