بۆچى هیچ یاریزانێکى ڕیاڵ مەدرید بانگێشتى ئیسپانیا نەکرا؟

بانگێشت نەکردنى یاریزانانى ڕیاڵ مەدرید بۆ هەڵبژاردەى ئیسپانیا، کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتەوە و دى لافوێنتیی ڕاهێنەریش وەڵامى هەموو لایەکى دایەوە.

لە کاتى خوانێکى ئێوارە لەگەڵ رۆژنامەنووسان، دى لافوێنتىی ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى ئیسپانیا ڕایگەیاند، دروشمى هەڵبژاردەى ئیسپانیا لەسەروو هەموو شتێکەوەیە، تەنانەت لەسەروو هەموو یانەیەکەوەیە.

ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە گووتیشى: "بە بووچوونى من، ئەوەى بڵاومکردووەتەوە، باشترین پێکهاتە و یاریزانەکانن، ئەوەش هەڵبژاردەى ئیسپانیایە و باوەڕم بەو کارە هەیە کە کردوومە."

لە بەشێکی دیکەى قسەکانیدا، دى لافوینتى، ئاشکرایکرد، سەیرى ئەوەى نەکردووە، یاریزانەکە کێیە و لە کوێوە هاتووە، تەنها ئەوەى بەلاوە گرنگ بووە ئەو یاریزانە هەست بە گەورەیی درێسى هەڵبژاردەى ئیسپانیاوە بکات و شانازیی پێوە بکات.

ئەم قسانەى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى ئیسپانیا، دواى ئەوە دێت کە هیچ یاریزانێکى ڕیاڵ مەدرید بانگێشتى هەڵبژاردەى ئیسپانیا نەکرا، بە تایبەتى دین هاوسن کە قسەى زۆرى بە دواى خۆیدا هێنا، لە هەمان کاتدا، هەشت یاریزانى یانەى بەرشلۆنە بانگێشتکراون.