عەگید کابایێل پەیامێکی گەورەی بە هاندەران گەیاند

ئەگید کابایێل، کە بۆکسێنەری بە ڕەگەزکوردە، پەیامێکی گەورەی گەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا داوای ڕووبەرووبونەوەی ئۆلێساندەر ئوسیکی ئۆکرانی کرد، کە پاڵەوانی بۆکسینگی جیهانە و پشتێنی هەیە.

عەگید ئامادەیە


ئەگید بە ئاشکرا لە یارییەکەی ئۆلێکساندەر ئوسیک بەرامبەر ریکۆ ڤێرۆڤن داوای لە ئوسیک کرد کە ڕووبەوڕووی ببێتەوە، گوتی:

ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم ساتەم، من ئامادەم و هەموو ئەڵمانیاش ئامادەن بۆ ئەم کێبڕکێیە، ئوسیک، تۆ هاندەرێکی زۆرت لە ئەڵمانیا هەیە، بۆیە هەموو هاندەرانی بۆکسێن بەپەرۆش دەبن، با یارییەکە بکەین.

ئوسیک لە وەڵامدا بە عەگیدی گوت: "من هەموو کاتێک ئامادەم، هیچ کێشەیەک نابێت، من ئامادەم بۆ هەر ڕکابەرییەک.

ماوەیەک پێش ئێستا نامۆ فازیڵ، ئەمجارە عەگید


ئیستا پێشبینی دەکرێت ڕووبەڕووبونەوەیەک لە نێوان ئەم دوو پاڵەوانە جیاوازە ڕووبدات، کە دەبێتە دەستکەوتێکی مێژوویی، یاریزانانی کورد لە هەموو لایەکی جیهانەوە هەوڵدەدەن کورد بە جیهان بناسێنن و توانای کورد بخەنەڕوو، ماوەیەک پێش ئێستا نامۆ فازیڵ بوو، ئێستاش کاتی کابایێلە.
عەگید کابایێل، بە رەگەزکوردە، بەڵام ڕەگەزنامەی ئەڵمانیای هەیە و لەوێش لەدایکبووە، تەمەنی 33 ساڵە، لە 2017 و 2024 دوو نازناوی ئەرووپی گەورەی لە کێشی قورسی بۆکسینگ بردەوە، تاوەکو ئێستا هیچ شکستێکی نییە.
عەگید خۆی پەیامێکی کاریگەریی بڵاوکردەوە و دەڵێت:

دەمەوێت خەونی مناڵیم بەدی بهێنم، لەو کاتەوەی دەستم بە بۆکسێن کردووە خەونم ئەوە بووە ببمە پاڵەوانی جیهان، بەتایبەت لە سەرەتادا هیچ کەسێک باوەڕی پێم نەبوو، بۆیە ناچاربووم دووبارە خۆم بسەلمێنمەو، زۆرێکیش لە خەڵک پێیان وایە هیچ هەلێکم نابێت لەم شەرە، بەڵام خۆ لە ڕابرووشا خەڵک هەمان بۆچوونیان هەبوو، گرنگیم پێ نەداوە و بەردەوام بووم."

عەگید کابایێل.